Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:31

ئه‌ردۆغان: له‌ ساڵی 2023دا ده‌گه‌ینه‌ سه‌رمانگ

کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ،سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان رایگه‌یاند: " ئومێده‌وارم ئه‌م نه‌خشه‌ رێگایه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌مان له‌ كێبڕكێی جیھانیی بۆشایی ئاسمان بۆ ئاسته‌كانی سه‌رووتر به‌رز ده‌كاته‌وه‌، به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێبكرێت".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان كه‌ له‌ ناوه‌ندی كۆنگره‌ی گه‌ل و رۆشنبیری به‌شته‌په‌ رێكخرابوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ مه‌به‌ستی گه‌واهیدان له‌سه‌ر خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ مێژوویی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی گه‌شتی وڵاته‌كه‌ی بۆ بۆشایی ئاسمان گوتی: "ده‌رگای گه‌شتی بۆشایی ئاسمان بۆ شارستانییه‌تمان كه‌ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ رابه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌ری، ره‌وشت و ئاشتیی له‌سه‌ر زه‌وی كردووه‌، ده‌كه‌ینه‌وه‌".

سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌ ھه‌ڵدانی مووشه‌كی نیشتمانی خۆماڵی له‌ ساڵی 2023 كرد و رایگه‌یاند: "له‌ كۆتایی ساڵی 2023دا به‌ مووشه‌كی نیشتمانیی خۆماڵی و ھایبرد كه‌ له‌ به‌رگێكی نزیك له‌ زه‌وی ھه‌ڵیده‌ده‌ین و ده‌گه‌ینه‌ سه‌رمانگ، به‌ھێز ده‌نیشینه‌وه‌.

 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.