Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:34

شاندێکی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


 سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار رايگه‌یاند:  ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 8 ى 2 ى 2021 ،  شاندێكی ئەمنیی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی زیادبوونی جموجۆڵی داعش، بە تایبەت لە ناوچە كوردستانییەكان.

ئەو سەرچاوەیە رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئەمڕۆ شاندێكی فەرماندەیی ھێزەكانی ھاوبەشی عێراق، بە مەبەستی كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سەردانی ھەولێر دەكەن.

سەرچاوەكە گوتیشی، جموجۆڵی داعش زۆر زیادی كردووە، بە تایبەت لە سنووری قەزای مەخموور، بۆیە ئەو شاندە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكان و بە تایبەت ناوچەی مەخموور، سەردانی ھەولێر دەكەن.

دەشڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 3ی ئێوارە شاندەكەی حكوومەتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆببێتەوە.

سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە، جموجۆڵ و كردەوە تیرۆریستییەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان زۆر زیادی كردووە و ھۆكارەكەشی بۆ بۆشایی ئەمنی و نەبوونی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە، چونكە گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە و نەھێشتنی داعش، پەیوەستە بە ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزی عێراقی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.