Erbil 28°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:15

لیژنەی شارەوانی کار لەسەر ھەمواری یاسای ئەو زەویانە دەکات کە زێدەڕۆییان کراوەتە سەر

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ھەمواری یاسای ژمارە ٣ ی ساڵی ٢٠١٩ ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٨/٢/٢٠٢١ لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار، بەسەرپەرشتی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆکرا لەسەر ئەو ماددە و بڕگانەی پێویستیان بە ھەموارکردن و گۆڕانکاری ھەیە لە یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩ ی یاسای بەخاوەنکردنی ئەوزەویانەی لەسنوری شارەوانیەکان زێدەڕۆییان لەسەرکراوە ، ئەمەش دوایی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و وەرگرتنی ڕاو پێشنیاری کەسانی پسپۆڕ و شارەزای بوارەکە.
سەرۆک و ئەندامانی لیژنە ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر ماددە و بڕگەکان خستە ڕوو، و ڕاپۆرتی کۆتایی ھەموارەکەیان ئامادەکرد و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کرد بۆ وەرگرتنی ڕێکارە پەیرەوییەکان بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.