Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:06

سەرۆکی پەرلەمان سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%


د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خاڵی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد
بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز(سەردار ئاغای کوڕی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای سلێمانی)،خاڵی بەڕێزتانم پێگەیشت. خوالێخۆشبوو کەسایەتیەکی دیار و نیشتمانپەروەری کوردستان و شاری سلێمانی بوو.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و تێکڕای خانەوادەو کەسوکار و ئازیزانی کۆچکردوو دەکەین، داواکارین لە پەروەردگار بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.