Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:07

وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى پەروەردە پرس و بابەتە هاوبەشەکانى نێوانیان تاوتوێکرد

کوردستان TV
#7
100%

 هه‌ردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى پەروەردە پرس و بابەتە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وەزارەت تاوتوێكرد.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە، کۆبوونەوەى دەورى نێوان هەردوو وەزارەت بە بەشدارى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى هەردوولا بەڕێوەچوو.

لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گرنگى ئەنجامدانى کۆبوونەوە دەورییەکانى (خولى) نێوان هەردوو وەزارەتى بە بایەخ وەسفکرد بۆ تاوتوێکردنى پرس و بابەتە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وەزارەت. بۆ ئەمەش وتى: تێگەیشتنى تەواومان بۆ هەردوو سێکتەرى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە کوردستان هەیە، بۆیە بوونى هەماهەنگى و هاوکارى بەردەوام و ئاڵوگۆڕى بیروڕاکان هاوکارمان دەبێت بۆ پێشخستنى زیاترى کەرتەکان.

لەبەرامبەردا ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە لەوتەیەکدا کۆبوونەوە بەردەوامەکانى نێوان هەردوو لاى بەشێوەیەکى دەورى بەگرنگ زانى، بۆ ئەوەى پرس و بابەتە پێویستەکانى نێوان هەردوو وەزارەت لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێبکرێت. گوتیشى: هەردوو وەزارەت کارى زۆرمان بەیەکەوە هەیە، بۆیە دیدارى هاوبەشى هەردوولا بە بەردەوامى گرنگە.

لەبەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا ئەجێنداو بەرنامەى دیدارى فراوان و هاوبەشى نێوان هەردوو وەزارەت تاوتوێکرا کە وا بڕیارە لەداهاتوویەکى نزیکدا بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردران لەبارەى بابەتە پەیوەندیدارەکانى هەردوو وەزارەت ئەنجامبدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.