Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:02

مەسرور بارزانی: سەدان پێشمەرگە لەپێناو رزگارکردنی شنگال شەهیدبوون بۆیە پێویستە دۆخه‌که‌ی ئاسایی بکرێتەوە

کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  نادیە موراد چالاکیی ئێزدی و ڕزگاربووی دەستی داعش کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێم،  هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی  ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

گوتیشی ئێزیدی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و گرنگی گەلی کوردستانن و هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانیان دەکات و سەدان پێشمەرگەش لە پێناو ڕزگارکردنی شنگالدا شەهید بوون . بۆیە پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و ئارامیی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە .
 
نادیە موراد  وێڕای جەختکردنەوە لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ژن و کچە ڕفێنراو و شوێنبزرکراوەکانی ئێزیدی و ئازادکردنیان و گەڕانەوەی روفاتی تەواوی قوربانییانی گوندی کۆچۆ، داواشی کرد بە زووترین کات ڕێکەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت لە پێناو سەقامگیربوونی دادپەروەریی و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

لە دیدارەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوە و لێپیچینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش ( یونیتاد) کرا بۆ بەدیهاتنی دادپەروەریی بۆ قوربانییانی ئێزدی دەستی تیرۆریستانی داعش.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.