سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوری حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی بڵاوکردەوە.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢١ كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوڕی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی و، برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت.
لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
٧ـی شوباتی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.