ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه 7-2-2021 هونه‌رمه‌ندی بواری دراما و شانۆ "دارا حەمەدەمین" به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایكرد.
هونەرمەند "دارا حەمەدەمین" به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی ودرامی كردوه،ماوه‌یه‌ك بوو تووشی نه‌خۆشی بووئهمرۆ گیانی له ده‌ست دا.
لقی هه‌ولێری سه‌ندیكاری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوای هونەرمەند "دارا حەمەدەمین" راگه‌یاند ئه‌مه ده‌قی پرسهنامهیهكه :
بەناوی خودای مەزن و میهرەبان.
بە ناوی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ، پرسەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دواییکردنی هونەرمەند "دارا حەمەدەمین" دەردەبڕین ، خودای گەورە ئارامیی بە خانەوادەکەیان و هەموو لایەک ببەخشێت،
ڕۆحی شادبێت. انا للە وانا الیە را‌جعون . هیوا سوعاد بەرپرسی لقی هەولێری - سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
به‌هه‌مان بۆنه‌وه بەرێوەبەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری هه‌ولێر پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند كردوه ئه‌مه ده‌قی پرسنامهیهكهیه:
بؤ خانەوادەی بەڕێزی ھونەرمەندی شانۆکار ( دارا حەمەدەمین ) هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند ( دارا حەمەدەمین) خەمباری کردین. بە ناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەولێر - ەوە ھاوخەمیی خۆمان دەردەبڕین و لە ڕێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان، خزمان، دۆستان و سەرجەم ھونەرمەندان و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەکەین. گیانی خوالێخۆشبوو ئارام، دواخەم و ناسۆر بێت .
بەرێوەبەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر ٧ ی شوبات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.