Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:29

سوپای پاسداران 3 هاوڵاتی کورد ده‌کوژێت

کوردستان TV
100%


دوای نزیکەی هەفتەیەک لە کوژرانی دوو ژن و پیاوێک لە بەرانبەر بینای خانەی دادی کرماشان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وردەکاری ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە  رایده‌گه‌ێنێت: بکوژەکە ئەندامی سوپایە و هاوسەری یەکێک لە کوژراوەکانە.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی سێشەممەی ڕابردوو کەسێک بە ناوی ئەشکان کازمی لە شەقامی بێنتەلهودای بەرانبەر خانەی دادی کرماشان سێ کەسی بە چەک کوشت کە یەکیان پارێزەر و ژنێکیشیان هاوسەری خۆی بوو.
رێكخراوەكە  راشیگه‌یاندووه‌: ئەو سێ کەسەی کە ئەشکان کازمی کوشتوونی، یەکیان خێزانی خۆی بە ناوی  شیوا زەفەری خەڵکی شارۆچکەی دینەوەری شاری سەحنە و یەکێکی دیکەیان برای خێزانی بووە، کەسی سێیەمیش پارێزەری خێزانی بە ناوی پەریوەش نەزەری خەڵکی کرماشانە.
 هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئەشکان ئەندامی فەرمیی سوپای ئێرانە و خەڵکی گواوری شاری گیلانی ڕۆژئاوایە کە لە تیپی 281ی هێزی زرێهی بێستووندا بووە و بە چەکی رێکخراوەیی خۆی لە سوپا (پارابلۆمی 9ی میلیمیتری) بەهۆی ناکۆکی لە سەر بڕی مارەیی و گەڕاندنەوەی ناوتێلانە ئەو سێ کەسەی کوشتووە.
شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە: لە کاتی تەقەکردن، برای شیوا زەفەری لەوێدا گیانی لەدەست دا و شیوا و پارێزەرەکەی بریندار بوون، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن درەنگ گەیشتە شوێنەکە و ئەو دوو بریندارەش لە رێگای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، گیانیان لە دەستدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.