Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:28

بە بەشداری ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردەوە

کوردستان TV
100%


دوای چەندین مانگ لەراگرتنی بەهۆی مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ئەمڕۆ یەکشەممە 7 ى 2 ى 2021،  بەبەشداری ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی و  زیاتر له‌ 170 هەزار مامۆستا و كارمه‌ندانی دیكه‌ پرۆسەی خوێندن بەگرتنەبەری رێکار و رێنمایی تەندروستی لەقوتابخانه‌كانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردووش، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ تاوتوێی كردنەوەی قوتابخانە  كۆبووه‌وه‌ و  بریاردرا رۆژی 2021/2/7 ده‌رگای قوتابخانه‌ بكرێنه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا د. ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: قوتابخانه‌كانی ناو شار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتیشی: رۆژی 2021/2/6 مامۆستاكان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن رۆژی 2021/2/7 پرۆسەی خوێندن لەهەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتیشی: پێویسته‌ قوتابخانه‌ حكوومی نا حكوومیه‌كان سیسته‌می نۆره‌ په‌یره‌و بكه‌ن.

ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید ئاماژه‌ی ئاشكراشیكرد، ئاماره‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشكه‌رن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت كه‌ له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر بوونه‌ته‌وه‌.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتیشی: رۆژی 23ی شوبات هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەكان دەكرێنەوە، ئەگەر ئامارەکان وەکو ئێستا بن، درێژە بە خوێندن دەدرێت، بە پێچەوانەشەوە ئامارەکان بەرەو هەڵکشاندن بچێت و بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای لێبکەوێتەوە، لیژنەی باڵا کۆدەبێتەوە و بڕیاری خۆی دەدات بە داخستنی تەواوتی یان بەشێکی ناوەندەکانی خوێندن.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاماژەی به‌وه‌شكرد، بەپێی هەڵسەنگاندی وەزارەتی تەندروستی، دۆخی کۆرۆنا لە ئێستادا و دوای کردنەوەی ده‌رگای قوتابخانەکان و دەوامی قۆناغی (12)ی ئامادەیی، دۆخەکە لەناوەندەکانی خوێندن لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئاستێکی کەمدایە.

 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.