Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:52

لیژنه‌ی دارایی: هیچ دامه‌زراندنێک له‌بوودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا نییه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: هیچ پله‌یه‌كی دامه‌زراندن له‌بوودجه‌ی 2021 دا نییه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فار له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: ئه‌و بوودجه‌یه‌ی حكومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردبوو،دۆخی ئابووری ئاڵۆز كرد.

هه‌روه‌ها گوتی: لیژنه‌ی دارایی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی فیدراڵی، لیژنه‌ی دارایی 55 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كردووه‌.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: قه‌باره‌ی بوودجه‌ بۆ ساڵی 2021 گه‌یشتۆته‌ 127 تریلیۆن دینارو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانیش هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.