Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:01

مەکتەبی سیاسی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

کوردستان TV
#7
100%

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌م حزبه‌ ده‌كات، له‌ پیامه‌كه‌دا هاتووه‌:

بە بۆنەی بیست و حه‌فته‌مین ساڵیادی دامەزراندنی  یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستا صلاح الدین بهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌كه‌ین.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌ لەم قۆناغە ھەستیارەی ناوچەکە بەگشتی و، کوردستان و عێراق بە تایبەتی، بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانیی دەکەوێتە سەر شانی ھەموو لایەکمان و بەتایبەتی تریش کە لەچەندین لاوە ھەوڵی گوشار خستنە سەر ھەرێمی کوردستان دەدرێت لەرووی سیاسی و ئابووری و، پێشێلکردنی مافە دەستووریەکانمان، بۆیە ئەرکی ھەموو دڵسۆزانی نیشتمان پەروەرە ھەڵوێست و گوتارەکانمان بە ئاراستەی پاراستنی دەسکەوتەکان و مافە دەستووریەکان و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و، دابینکردنی ئارامی و ئاسودەیی و ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان بێت.

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، ھیوای بەردەوامی و ھەمیشە سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کورردستان
6ـی2ـی2021

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.