ئه‌مرۆ شه‌ممه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوره‌سمێكدا رووفاتی 104 قوربانی ده‌ستی تیرۆریستی داعشی گوندی كۆچۆ به‌خاكسپێردرا، له‌م باره‌یه‌وه یەكێتی ئافرەتانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
كوردانی ئێزیدی له‌پێناو پاراستنی شوناس و كلتور وئایینە ڕەسەنەکەیان چه‌ندین جار بوونه‌ته قوربانی و تووشی دەیان كاره‌سات و ناخۆشی بوونه‌ته‌وه، بۆ دواجار له‌سه‌ر ده‌ستی گروپی تێرۆریستی داعش ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی بوونه‌وه كه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌رگیز ئه‌و جۆره كاره‌ساتانه له‌بیرناكرێن.
دوای ئەوەی بەسەرۆکایەتی ڕابەری پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە شنگال لەدەست چەكدارانی داعش ڕزگار كرا، دەست بە دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و گەڕاندنەوەی ڕوفاتی شەهیدانی شنگال كرا، ئەمڕۆش ڕوفاتی 104 لە قوربانیان و شەهیدانی گوندی كۆچۆ لە شنگال دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان، لەوانەیە بەشێك لەو ئێش و ئازارانەیان كەم بكاتەوە كە تووشی بوون.
له‌ناو قوربانیاندا ژماره‌یه‌ك له كچ و ژنانی تێدایه وه‌ك مۆرکی سەرەکی و بنیاتی ھزری ڕێکخراوەکە کە لەسەر بە کوێلە کردن و بەکارھێنانی ئافرەت وەک کەرەستەی تێرکردنی ھەستە ئاژەڵییە نەفرەتلێکراوەکەیان پاکیزەکانی شنگالمان گەورەترین شەھید و قوربانیان دا.
سەرەڕای ھەوڵە زۆر و بێ کۆتاییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئازادکردنی گیراوەکانی دەست داعش، بەڵام هێشتا ژمارەیەكی زۆر لەئافرەت و پیاو و منداڵە بێنازەکانمان دیلی دەستی چەپەڵیانن.
لەم ڕۆژە پڕ ئازارەدا سڵاو دەنێرین بۆ قوربانیانی دەستی داعش و سەری ڕێز دادەنوێنین بۆ شەهیدانی كۆچۆ و داوا لە نێوەندە نێودەوڵەتی و مرۆڤدوستانی جیھان دەکەین دان بنێن بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە و كۆمەڵكوژییە.
هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی تا ئێستا لەژێر دەستی داعشدا دەناڵێنن و پاڵپشتی و ھاوکاری سەرخستنە دۆزە ڕەوایەکەی گەلە زولملێکراو و خاوەن خاک و بێ دەوڵەتەکەی کورد بن لە گەیشتن بە مافە ئاسایی و یاساییەکەیان. ڕێز لە قوربانیدان و خوێنی پێشمەرگە و ئامانجە مرۆڤایەتییەکانیان بگرن.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
6ی شوباتی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.