لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە عەرەبی هاوردە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵییەوە هێنراونەتە گوندی پهلكانه ههڕهشهی چۆڵكردنی دانیشتوانهكهی دهكهن كه كوردن، ههروهها عهرهبی هاورده هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەوی و موڵک و ماڵی دانیشتووانهكهی دهدهن.
گوندی پەلکانە لە نێوان هەڕەشەی تەعریب و بە عەڕەب کردندایه، ماوەیەکە هەڕەشەی دەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە گوندی پەلکانە بۆتە کێشە بۆ هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیەو هەر ڕۆژەو بە بیانوویەک بەشێک لە عەڕەبی هاوردە بە مەبەستی دەرکردنی کوردانی ئەوێ هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیان و داوای زەوی و زاری کوردانی ئەوێ دەکەن و حکومەتی عێڕاقیش لە ئاست ئەو کێشەیە بێ دەنگی هەڵبژاردووە.
ئەحمەد سلێمان هاووڵاتیەکی گوندی پەلکانەیەو بە کوردستان تی ڤی گوت، ئەگەر بكوژرێم لەسەر خاکی خۆم بستێک لەو خاکە رادهستی عەرەب ناکەم ئێرە موڵکی باب و باپیرانمانە.
لهم بارهیهوه خاتو نەسرین ئافرەتێکی بە تەمەنی ئەو گوندەیەو به كوردستان تیڤی رایگهیاند: داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بە زووترین کات بە هانامان بێن، ئێمە لە نێو کێشەیەکی گەورەی تەعریب داینە.
هاووڵاتییهكی کوردی گوندی پەلکانە رایگهیاند حكوومهتی بەغدا دەیەوێت بەهێز من دەربکات، بەڵام ئەوکاتەی کە خوێنم رژاوە.
جێی باسە بۆ چەندین جار هاووڵاتی عەرەبی ئەو ناوچەیە چوونەتە سەر گوندەکەو داوای دەرکردن لە خەڵکی ئەو ناوچەیهیان کردووە، وەک ئاشکراشە و هەستی پێ دەکرێت ژمارەیەک بەرپرس لە پشتی ئهو پرۆسهیهن.
ڕاپۆرت/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.