دوێنی شاعیری لاو" زانا سامان "، بههۆی نهخۆشی لە شار هانۆڤەر کۆچی دوایی كرد.
یەکێتیی نووسەرانی کورد- لقی سلێمانی له پرسهنامهیهك دا رایگهیاند "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و ئەندامی لقەکەمان( زانا سامان ) ڕادەگەیەنین.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو خانەوادەکەین. رۆحی شادو گیانی ئارام بێت".
شایانی باسه چەند هاورێیەکی ئەو شاعیرە گەنجە باس لەوە دەکەن که ئەو بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لە دەستداوە، بەڵام لە چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتی باس لەوە دەکەن کە ماوەیەک لەمەوپێش گیانی لەدەستداوەو دوێنێ بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی شار هانۆڤەر لە ئەڵمانیا مردنەکەیان راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.