Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:39

له‌ ھێرشێکی مووشه‌کی بۆسه‌ر خاڵێکی ھێزه‌کانی پۆلیس له‌ که‌رکووک 4 پۆلیس کوژران و برینداربوون

کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ھێرشێكی مووشه‌كی بۆسه‌ر خاڵێكی ھێزه‌كانی پۆلیس له‌ پارێزگای كه‌ركووك، چوار پۆلیس كوژران و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی كه‌ركووك به‌ پله‌ی نه‌قیب رایگه‌یاند : گولـله‌ تۆپێك له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئاراسته‌ی خاڵێكی ھێزه‌كانی پۆلیسی كراوه‌ له‌ قه‌زای داقوق باشووری پارێزگای كه‌كووك.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه‌ له‌ ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، یه‌ك پۆلیس كوژراوه‌ و سێی دیكه‌یش برینداربوون و باسی له‌وه‌یشكرد كه‌ گومان ده‌كرێت، تیرۆریستانی داعش، ئه‌و ھێرشه‌یان ئه‌نجام دابێت.

شایانی باسه‌ شه‌وی رابردوو سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی داقوق بە کوردستان تێڤی راگەیاند دوای ئەوەی تێرۆرستانی داعش ھێرشیان کردە سەر سوپای عێراق لە گوندی تەل رابعە لە باشووری داقوق و تێرۆرستان شکستیان ھێنا،  لە دوو قۆڵەوە دووبارە داعش ھێرشی کردوتە سەر ھێزە عێراقییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.