Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:09

ئه‌مڕۆ روفاتی ژمارەیەک ئێزدی لە گوندی کۆچۆ بەخاک دەسپێردرێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 6 ى 2 ى 2021 ، روفاتی 104کەس لە قوربانیانی گوندی کۆچۆ له‌سنوری قه‌زای شنگاڵ، لە رێورەسمێکدا لە زێدی خۆیان بەخاک دەسپێردرێن.
 له‌رێو ره‌سمه‌كه‌دا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی هەماهەنگیکاری حکومەتی ئیتحادی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد بەشداری لە مەراسیمی هێنانەوە و ناشتنی روفاتی (104) لە قوربانیان ئێزیدی ده‌کات.
لەو مەراسیمەدا کە لە گوندی کۆجۆ ئەنجام ده‌درێت، د. دیندار زێباری وتاری حکومەتی هەرێم پێشکەش ده‌کات.

هه‌ر له‌رێوره‌سمه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا نوێنه‌رانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان، نوێنەرایەتیی وڵاتان، رێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکانی تایبەتمەند بە جینۆساید و کەسوکاری قوربانیانی شەڕی داعش لەسەر ئاستی  هه‌رێمی كوردستان و عێراق و کەسوکاری قوربانییەکانی گوندی کۆچۆ ئامادە دەبن.

له‌ 3 ى 8 ى 2014 ، داعش پەلاماری شنگالی دا و داگیریان كرد، لەگەڵ گەیشتنیان بە شاره‌كه‌ ژمارەیەك لە ئێزدییەكانی شنگالیان شەھید كرد و ژمارەیەكی دیكەشیان بێسه‌رو شوێن كردن.

له‌13 ى 11 ى 2015، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی قه‌زای شنگاڵی له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگاركرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.