دوێنی پێنج شهممه لەنزیک ناوچەی (لەزورقایە)ی سەر بە قەزای خانەقین تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردۆتە سەر سوپای عێراق، لەئەنجامدا سەربازێک بەناوی ( عومەر عبێدی_ کەتیبەی ھەندەسە) بەقەناس کوژرا و سێ دیکەش برینداربوون.
سهرچاوهیهكی سهربازی به كوردستان تیڤی رایگهیاند: لە سنووری ناحیەی ئیسڵاح و قایە کە لیوای 20ی سوپای عیراقی لێیە کە سەربازگەیەکی گەورەیان هەیە، سوپای عێراق یستویانە بنکەیەکی دیکە لە بەرانبەر ناحیەی ئیسڵاح سەربازگەیەکی دیکە دانێن، بەڵام لەو کاتەدا چەکدارانی داعش هێرشیان کردوونەتە سەر سوپای عێراق، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەربازێك كوژرا و سێ دیكهش برینداربوون.
گوتیشی: به ناوهكانی عومەر عبێدی له کەتیبەی ھەندەسە كوژراوه، له بریندارهكانیش سەعدون جابر و قسی عەبد عەلی یە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.