Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:31

ئاگر لە دوکانێکی بازاڕی گەورەی هەولێر کەوتەوە ئاگره‌که‌ش کۆنتڕۆڵ کرا

کوردستان TV
#7
100%

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی گەورەی هەولێر کەوتەوە و دوکانێک بەتەواوەتی سوتا و زیان بەکەلوپەلی دوکانێکی دیکەش کەوت.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی ئاگر لە دوكانێكی ژێر قه‌ڵا شاری هه‌ولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە تەواوی دوكانێك سوتاو دوکانێکی دیکەی تەنیشتی زیانی بەرکەوتووە، ئه‌م دوكانانه‌ كه‌لوپه‌لی پیشه‌سازی تێدا ده‌فرۆشرێت.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش، گوتی: لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە تیمی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌گه‌، دوای ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.