Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:32

یەکەمین کاروانی ڤاکسینی (سپۆتنیک-ڤی) ڕووسی گەیشتە تاران

کوردستان TV
100%


یەكەمین كاروانی ڤاكسینی (سپۆتنیك ڤی) كە لەلایەن ڕووسیاوە بەرهەمهێنراوە، گەیشتە تاران.

محه‌مه‌د حسێن، وته‌بێژی ده‌زگای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران رایگه‌یاند: به‌شی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌ رووسیه‌كه‌ گەیشتووەتە تاران و ده‌شڵێت: رێژه‌ی كارایی چاره‌سه‌ركردن تیایدا (95%)ـه‌ و له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌یه‌وه‌ پشتگیری به‌كارهێنانی كراوه‌.

كاروانی یەكەمی ڤاكسینەكە 500 هەزار دۆزە، بریاریشە كاروانی دووەمی لە 18ی ئەم مانگە و كاروانی سێیەمی لە 28ی هەمان مانگ بگاتە ئێران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و ڤاكسینه‌ی ئێران كڕیویه‌تی به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و به ‌فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای ماهانی ئێرانی له‌ رووسیاوه‌ گواستۆته‌وه‌ تاران.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.