شاندی حکومەتی هەرێم هەفتەی داهاتوو بۆ دواکۆبوونەوە دەچێتەوە بەغدا و لایەنە شیعەکان بە فرەبۆچوونیی خۆیانەوە، داوای تەواوی دۆسیەی نەوتی ھەرێم دەکەن.
شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو کارتەکانی خۆی بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا خستە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان، شاندی ههرێم بڕیاریشە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ دواکۆبوونەوە بچێتەوە بەغدا.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو دەقەیە کە تایبەتکراوە بە پشکی ھەرێم لەنێو رەشنووسی بودجەی سالی دووههزار و بیست و یهك لەوە بترازێ ھەر دەقێکی دیکە کە لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور نەبێت، رەتی دەکەنەوە.
لایەنە شیعەکانیش بە فرەبۆچوونیی خۆیانەوە، داوای تەواوی دۆسیەی نەوتی ھەرێم دەکەن، ئەمەش خاڵی ناکۆکیی شاندی ھەرێم و بەغدایە.
دیار بەرواری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ بابەتی رادەستکردنی هەموو فایلەکان، بابەتێکی نادەستووری و نایاساییە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی رازی نابێت، ئەگەر نا چ بەدیلێکی دیکە هەبێت، ئێمە رازین گفتوگۆی لەسەر بکەین".
ئەو گوتانەی دیار بەرواری تەنیا رای پارتی نییە، حوسێن نەرمۆ پەرلەمانتاری یەکێتیی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک ئەمەی قبوڵ نییە، چونکە تائێستا لە عێراق یاسای نەوت و گاز نییە، بۆیە هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی نەوت دەربهێنێت و بیفرۆشێت لەڕێگەی کۆمپانیاکانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.