ساڵی 2010، سه‌رۆك باراك ئۆباما، به مه‌به‌ستی رێگری كردن له په‌ره‌پێدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، رێككه‌وتنی نیوستارتی له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆ كرد.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڤلاده‌میر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا به واژۆكردنی یاسایه‌ك رێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه درێژ كرده‌وه.
یه‌ك رۆژ به‌ر له كۆتایی هاتنی ماوه‌ی رێككه‌وتنی نیوستارتی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا، وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد وڵاته‌كه‌ی پەیماننامەی نیوستارتی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه درێژ کردۆتەوە. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه ده‌ڵێ: "درێژ کردنەوەی پەیماننامەی نیو ستارت دڵنیامان دەکاتەوە لە سنووردانان له هه‌مبه‌ر مووشەکە بالیستییە قارهپهیماكان، مووشەکی کەشتییە ژێر دەریاییەکان و بۆمبە گه‌وره‌و قه‌به‌كانی رووسیا تاوەکو 5ی مانگی 2ی ساڵی 2026".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه: "سەرۆک بایدن بەڵێنی بە نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا داوە له هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی چه‌كی ناوكی پارێزراو ده‌بن، ئه‌مه‌ش به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵ و رێبه‌ری ئه‌مریكا له دانانی سنوورێك بۆ خۆ پڕچەک کردن و ڕێگا گرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە چەکانە."
په‌یماننامه‌ی نیوسارت ساڵی 2010، له شاری پراگ پێته‌ختی وڵاتی چیك، لە نێوان باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و دیمیتری مێدڤیدێڤ، سەرۆکی ئەو کاتەی رووسیا واژۆ كرا‌و ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی چه‌كی كۆمهڵكوژو به گشتیی و بۆمبی ئه‌تۆم به تایبه‌ت بوو.
پەیماننامەکە ئەمریکا و رووسیا ئه‌ركدار ده‌كات كه هه‌ر كامه‌یان لە هەزار و 550 کڵاوەی ئەتۆمی زیاتر جێگیر نەکەن.
ره‌حیم ره‌شیدی \ واشنگتن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.