Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:13

ئاسایشی سلێمانی: ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌کانی شاره‌زوور و سه‌یدسادق ده‌ستگیرکران

ئاسایشی سلێمانی
کوردستان TV
100%

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: كه‌ ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکانی شارەزوور و ئه‌نجامده‌رانی دانانی ئاڵای داعشیان لە سنووری سەیدسادق ده‌ستگیركردووه‌. 

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئەو کەسانە لەلایەن ئاسایشی شارەزوور و ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراون، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، دوای به‌ده‌ستهێنانی سەرەداو و بەڵگەی دروست و زانیاری تەواو، شانه‌ی تیرۆریسته‌كان  و ئەندامەکانیان ئاشکرا کران و ناسنامە و شوێن و جێگایان دەستنیشانکراو خرانە ژێر چاودێرییه‌وه‌ و دواتر لەچەند ھەڵمەتێکدا لە قەزای سەیدسایدق سێ تیرۆریست کە دوویان برا بوون، دەستگیرکران کە پیلاندانەر و ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکە بوون و مەرامیان بووە دوای ئەم کردەوە تیرۆریستیانە چەند شوێن و جێگایەکی تری گشتی لە شارەرزور دەستنیشان بکەن و بیانتەقێننەوە. 

هاوكات به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كە چەند تۆمەتبارێکی تر ھاوکاری ئەم کردەوە تیرۆریستیه‌ بوون و  لە ئۆپراسیۆنێکدا رۆژی 28ـی مانگی رابردوو لە قەزای سەیدسادق تیرۆریستێك دەستگیرکرا و لە ھەمان رۆژ بەتاوانی ھاوبەش، ئەندامانی سەرجەم خێزانی تیرۆریستێكی دیكه‌ی تاوانبار دەستگیرکران و ده‌ستیش بەسەر ھەموو ئەو کەرەستەو کەلوپەل و پێداویستییانەدا گیرا كه‌ بۆ کردەوە تیرۆریستیەکانیان بەکاریان ھێنابوو. 

ئاسایشی سلێمانی
ئاسایشی سلێمانیئاسایشی سلێمانیئاسایشی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.