یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، ئیدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەكە لە یەكەكانی ڕاهێنان دووچاری پێكان هاتووەو بەو هۆیەوە نەیتوانیوە مەشقەكان تەواوبكات.
ئیدارەی یانەی شاهانە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە لە پشكنینە پزیشكیەكاندا دەركەوتووە هازارد دووچاری پێكانی ماسولكەكانی ڕانی چەپی هاتووەو ماوەی دووركەوتنەوەشی لە یاریگاكان پەیوەستە بە پەرەسەندن و ڕادەی چاك بوونەوەی پێكانەكەی.
لەمبارەوە میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە پێدەچێت هازارد بەهۆی پێكانەكەی بۆ ماوەی چوار تا شەش هەفتە لە ڕیزی میرێنگی دووربكەوێتەوە، بەمەش ناتوانێت بەشداری لە یاری گەڕی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنس لیگ لەبەرامبەر یانەی ئەتالانتا بكات كە لە بیستوچواری ئەم مانگە لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت .
میدیاکانی ئیسپانیا: بههۆی پێکانهوه هازارد چوار تا شهش ههفته لهیاریگاکان دووردهکهوێتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.