لیژنەی كاروباری یاسایی بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی هاوبەش و كۆتایی سەبارەت بەپێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، بەسەرپەرشتی د. بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆكی لیژنە روونیكردەوە، كە بەردەوامی كۆبوونەوەكان بۆ گفتوگۆكردنی تایبەت بە راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان بۆ دەوڵهمەندكردنی پێشنیازە یاسایەكەیە.
دوای چەند كاتژمێرێك لەكۆبوونەوەكەدا بڕگەو ماددەكانی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی تایبەت بەپێشنیازە یاساكە گفتوگۆی چڕی لەسەركرا، بۆئەوەی ئامادە بكرێت و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت بۆئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان.
لە چەند رۆژی رابردوو لیژنەی كاروباری یاسایی چەندین كۆبوونەوەی لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ ئەنجامداوە و لە ئێستاشدا كۆبوونەوەكانی بەردەوامی هەیە.
لیژنەی کاروباری یاسایی لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەکانی ئاوو ئاوەڕۆ کۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.