Erbil 3°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:50

جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن داوا له‌حکومه‌تی عێراق ده‌کات کێشەکانی بەردەم ئاوەدان کردنەوەی موسڵ تێپەڕێنن

کوردستان TV
100%


 دکتۆر بەشیر  خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە نەجم جبوری پارێزگاری موسڵ.
لە کۆبوونەوەیەکدا ، باس لە بابەتەکانی تایبەت بە جێبەجیکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابووری و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان و گرنگی دان بە دەشتی موسڵ لە بواری ئاوەدانکردنەوە و نەھێشتنی ئاسەواری وێرانی کە بەھۆی شەڕی دژی داعشەوە شارەکە تووشی بوو، و بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش تێیدا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی لە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردەوە لە پێناو ھەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری و گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و ئاوەدان كردنەوەی بنەماکانی کلتووری و ناوچە گەشتیارییەکان لە پارێزگای موسڵ.
حەداد، داواشی لە حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان کرد کە بە ھاوکاری لە گەڵ ئەندامانی پارێزگای موسڵی ئەنجومەنی نوێنەران، پێداویستییەکان ئەو پارێزگایە دابین بکەن و کێشەکانی بەردەم ئاوەدان کردنەوەی شارەکە تێپەڕێنن، و بودجەی پێویست بۆ پارێزگای موسڵ و پارێزگاکانی دیکە لە نێو یاسای بودجەی ساڵی 2021 دابین بکەن.
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.