Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:53

روحانی : تاران دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کییه‌ له‌ کاروباری ناوخۆی عێراق

کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن روحانی، سه‌ركۆماری ئێران، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی دژی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كین له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌ زیانی عێراق و ناوچه‌كه‌یه‌.

له‌ راگه‌یا‌ندراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێراندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ حه‌سه‌ن روحانی پێشوازیی له‌ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ئاسایش، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وڵاته‌كه‌ بۆ ئه‌وان گرنگه‌ و رایگه‌یاندووه‌: "تاران دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كییه‌ له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق. تاران پێی وایه‌ ده‌ستێوه‌ردان به‌ زیانی گه‌لی عێراق و ناوچه‌كه‌یه‌.

سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه‌كردووه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق له‌ڕێگه‌ی ئه‌و توانا ئابوورییانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌، یه‌كتری ته‌واوده‌كه‌ن و خوازیاره‌ هه‌نگاو بهاوێژرێت له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانیی ساڵانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.