جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: گفتوگۆی نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وامه.
حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری باشی پێشكه‌شی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، له‌وانه‌ش راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته نا نه‌وتییه‌كان.
حه‌سه‌ن كه‌عبی گوتیشی: پێم وایه گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به باشی به‌رێوه‌چوونه، ناكۆكی ته‌كنیكی و له رووی ژماره‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش نزیكه له رێككه‌وتن، كه‌عبی گوتیشی: بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ ته‌نیا پێكهاته‌یه‌ك و ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نییه، ده‌بێ بودجه‌كه په‌یوه‌ست بێت به ته‌واوی گه‌لی عێراق له زاخۆوه تاوه‌كو به‌سره.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر پرسی بودجه ته‌واوی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ری رێككه‌وتن، سامانه سرووشتییه‌كان ته‌واوی موڵكی عێراقه، بۆیه ده‌بێت به گوێره‌ی دانیشتوان دابه‌ش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.