مستەفا کازمی رایگه‌یاند: دەزگا ئەمنییەکان توانای ڕووبەڕوبوونەوەی هەرەشە و مەترسییەکانیان هەیە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمرۆ چوار شەممە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: هێزە ئەمنیەکان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان هەیە، بەڵام دەبێت سەربەخۆبن و لە ژێر هیچ فشارێکی سیاسی‌دا کار نەکەن، هەروەها لە ئەجیندای سیاسی‌دا نابێت بەشداربن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ده‌بێت داموده‌زگاكانی حكومه‌ت گرنگی به كارمه‌ندانی ئه‌منی و پۆلیس بدەن و راهێنانیان پێبكه‌ن و دەبێت پارێزگاریان لێبكه‌ن تا زیاتر بتوانن پارێزگاری لە ئاسایشی عێراق بکەن، چونکە به‌رپرسیاریەتی عێراق به‌رپرسیاریەتییه‌كی هاوبه‌شه.
كازمی له كۆبوونەکەدا روونیشیکردەوە، عێراق ساڵانێک له جه‌نگادا ژیانی بەڕێکردوە ئەم خاکە بۆتە مه‌یدانی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێ نێودەوڵەتییەکان پاشان هه‌ندێك لایه‌ن پرسە ئاینی و نەتەوەیی و ناکۆکیەکان و دۆخی دژواری عێراقیان قۆزتوەتەوە و لە ئەجێندای سیاسی دژی عێراقیەکان بەکاریانهێناوە.
کازمی ئاماژەی بەوەکرد، جەنگ زیانی زۆری لە عێراقدا، هۆکاری سەرەکی قەیرانی
ئابوورییش بوو، چونکە لە ماوەیەکی درێژدا نەمانتوانی خۆمان دروست بکەین و لە
سوچێکدا گەمارۆ درابووین.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانەوه كازمی ئاماژەی بەوەدا، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایانەوە ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رده و ده‌بێت هه‌مووان یه‌ك ده‌نگ و هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.