Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:47

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بێگەرد تاڵەبانی دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بێگەرد تاڵەبانی كرد بۆ كۆچی دوایی باوكی، هیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/3 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێریی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی خوالێخۆشبوویان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆیان و بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەیانی کرد.

بەڕێزیان وێڕای دەربڕینی هاوبەشی لە خەمیاندا، هیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووریی هەمووان بداتەوە. لای خۆیەوە خاتوو بێگەرد تاڵەبانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.