Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:31

ناجح میزان: سه‌رۆک بارزانی وه‌ک خه‌ڵکانی دیکه‌ نییه‌ ووتاره‌کانی له‌ ژێر زه‌مینه‌وه‌ پێشکه‌ش بکات و بترسێت

سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و فیلمه‌ ئێرانییه‌ درۆ و ناڕاسته‌
کوردستان TV
100%

دكتۆر ناجح میزان، چاودێری سیاسی عێراق سه‌باره‌ت به‌و فیلمه‌ ئێرانییه‌ی كه‌ باس له‌ ڕۆڵی ئێران له‌پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ تیرۆریستانی داعش ده‌كات، ده‌ڵێت:  ناوه‌ڕۆك و سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و فیلمه‌ درۆ و ناڕاست و نا ته‌ندروسته‌ .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:  سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وه‌ك خه‌ڵكانی دیكه‌ نییه‌ ووتاره‌كانی له‌ ژێر زه‌مینه‌وه‌ پێشكه‌ش بكات و بترسێت ،وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ولایه‌تی فه‌قهی و سه‌رۆكی حیزبوڵڵا له‌ ژێر زه‌مینه‌وه‌ ووتار ده‌ده‌ن و ڕێنمایی ده‌رده‌كه‌ن و ناوێرن به‌ ئاشكرا خۆیان ده‌ربخه‌ن .

هه‌ر ناجح میزان گوتی: سه‌رۆك بارزانی له‌و كه‌سانه‌ نییه‌ و هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆیدایه‌ ، وه‌ك ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ شاره‌كانیان ته‌سلیم به‌ داعش كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان شار به‌ شار به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ڕێكخراوی داعش ده‌كران .

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن،ئه‌و كاته‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو موهندیس كوژران، له‌ كوێی خۆیان حه‌شاردابوو.

ئا/ فه‌رمان عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.