ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە فەرمی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3 ى 2 ى 2021 ، لە نوسراوێكی فەرمیدا ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە فەرمی دەرگای خۆپاڵاوتنی کردووەتەوە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر كاندید بکات.
ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر رایدهگهێنێت: پاڵێوراو بۆ پۆستی پارێزگار دەبێ لانیکەم بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و لەگەڵ ئەو مەرجانەی کە پێویستن لە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگادا بێتەدی.
ههر ئهمرۆش ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لهتهلاری پهرلهمانی كوردستان رایگەیاند، کاندیدبوونم بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر یەكلابۆتەوە و هەر ئەمڕۆ رێکارە یاساییەکان دەستپێدەکات و سیڤی پێشکەش دەکەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.