حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی نه‌فت خانه سنووری كارگێڕی پارێزگای دیاله رۆژھه‌ڵاتی عێراق، راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی لیوای یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌ی نه‌فت خانه باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله، ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه ئامانج له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعشه له ناوچه‌كه.
ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ سێشه‌ممه، تیرۆریستانی داعش ھێرشیانكردبووه سه‌ر ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی نه‌فت خانه و له ئاكامدا، پێنج چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.