Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:22

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبووه‌وه‌

ھاوكارییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران-یان تاوتوێ كردووه‌
کوردستان TV
100%

فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ومحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ھاوكارییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران-یان تاوتوێ كرد.

ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فوئاد حوسێن له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كۆبووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ھاوكارییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران تاوتوێ كراوه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فوئاد حوسێن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی ھاوبه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران، گه‌یشته‌ تاران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.