Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:16

لیژنه‌ی دارایی : ھه‌ر کاتێک ھه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتنه‌ رێککه‌وتن واده‌یه‌ک بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ دیاریده‌کرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ته‌نها به‌ رێككه‌وتنی سیاسیی،  كۆتایی به‌ مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ بوودجه‌ی گشتیی 2021 ده‌ھێندرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕاندنی بوودجه‌ی گشتیی 2021 له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وه‌ برگه‌ و ماددانه‌ی كه‌ له‌ بوودجه‌ی گشتییدا ماون یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌، په‌یوه‌یستن به‌ رێككه‌وتنی سیاسیی به‌ تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پشكی ھه‌رێمی كوردستان و گوتی:ھه‌ر كاتێك ھه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن، ئه‌وا واده‌یه‌ك بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی  2021 له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دیاریی ده‌كرێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكراشیكرد كه‌ زۆربه‌ی برگه‌ و مادده‌كانی نێو پڕۆژیاسای بوودجه‌ی گشتیی گۆڕانكارییان تیایدا كراوه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌یستن به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كورتھێنانی بوودجه‌.

شایانی باسه‌ شاندی باڵای دانوستانكاری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، به‌ ئامانجی جێگیركردنی پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021 چه‌ند رۆژێكه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌غدا و تا ئێستا زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.