Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:44

وێنه‌ .. کچه‌ کوردێک شوێنه‌ دڵڕفێنه‌کانی کوردستان به‌ جیهان ده‌ناسێنێ

کوردستان TV
100%

كونسوڵخانه‌ی گشتی بریتانیا  له‌هه‌ولێر له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك باس له‌كچه‌ كوردێك ده‌كات و نووسیویه‌تی: زینۆ دڵشاد كه‌ كچێكی به‌په‌رۆشی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ مه‌حاڵ نازانێت له‌ ئه‌نجامدانی چاڵاكییه‌كانی.

زینۆ له‌ دایكبووی شاری سلێمانییه‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ده‌رمانسازی زانكۆی سلێمانییه‌، زینۆ فێرخوازی پاراستنی ژینگه‌ و كه‌لتووری ئاڵوگۆڕ بوو له‌ زانكۆی ویلایه‌تی مۆنتانا له‌ ساڵی 2017،ئێستا وه‌ك پزیشكێكی نیشته‌جێی خولاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار كارده‌كات و له‌ پارت تایمدا وه‌ك پزیشكی گشتی له‌ PHCC  كه‌مپی ئاواره‌ی عه‌ربه‌ته‌.

زینۆ سه‌رباری شاره‌زایی پزیشكییه‌كه‌ی، كه‌سێكی كاریگه‌ری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چاڵاكوانێكی مافی ئافره‌تانه‌.

زینۆ له‌ ئۆكتۆبه‌ری 2018 ماڵپه‌ڕێكی به‌ ناوی ‘Ziiino96‌ داناوه‌ و ئه‌و ئه‌م سه‌كۆیه‌ به‌كاردێنێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌ڕان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌شت بۆ نیشاندانی شوێنه‌ دڵڕفێنه‌كانی كوردستان به‌ كوردستانیان و به‌ جیهان، به‌ هیوای سه‌رنج ڕاكێشانی گه‌شتیاران بۆ كوردستان له‌میانی ئاشناكردنی كه‌لتووری ڕێكردن له‌نێو كورداندا، به‌تایبه‌تی له‌ نێو ژنان. به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی هانی ژنان بدات كه‌ به‌ره‌نگاری وێنه‌ كۆنه‌ ته‌قلیدیه‌كه‌ ببنه‌وه‌ و به‌ربه‌سته‌كانی جیاكاری ڕه‌گه‌زی بشكێنن.

زینۆ له‌ ساڵی 2015 ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ ڕێكردن كردووه‌ و گه‌شتی پیاده‌ی بۆ چه‌ندین له‌ چیاكانی كوردستان كردووه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری سلێمانین، له‌ نێویان  جاسانا، ماوه‌ت، تابین، قۆپی قه‌ره‌داغ، قه‌ڵای جولیندی، گۆمی بێكۆدیان، كێوه‌ڕه‌ش، گوندی سیپان، سولی داوژه‌ن، تونی بابه‌، ئه‌شكه‌وتی كونه‌با، و گوندی هه‌ڵشۆ و.. هتد،.

له‌مباره‌یه‌وه‌ زینۆ ئامۆژگاری خانمان ده‌كات و ده‌ڵێت:  ڕۆڵی ئافره‌ت زۆر گرنگه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و به‌شداریكردنیان گرنگه‌ بۆ بینینی گۆڕانكاری چالاك له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، هه‌رگیز مه‌هێله‌ به‌ هۆی ڕه‌گه‌زته‌وه‌ بوه‌ستیت له‌وه‌ی كه‌ ئاره‌زووت لێیه‌ بیكه‌یت و یا به‌ چاكی ئه‌نجامی بده‌یت، به‌ پێوه‌ بوه‌سته‌ و ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌سته‌كان ببه‌وه‌، تۆ قه‌رزاری خۆت و ئافره‌تانی تریت

112233

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.