Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:48

یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و حکوومه‌ته‌ی که‌ کوده‌تاچییه‌کان پێکیان هێناوه‌ ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%

یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی میانمار دوای ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی له‌و وڵاته‌ ئه‌نجامدرا.

یه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سوپای میانمار رایگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت به‌ به‌شداری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، مین ئاونگ هلاینگ؛ جێگری سه‌رۆك، ماینت سوێ و نۆ ئه‌ندامی كابینه‌كه‌ كه‌ خراونه‌ته‌ جێی وه‌زیره‌ له‌كارلادراوه‌كان له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستی پێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مین ئاونگ هلاینگ تاوتوێی پلانی كاری كرد له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان كه‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ باری نائاسایی له‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كه‌ی هه‌شتی تشرینی دووه‌می 2020دا، سوپای میانمار كوده‌تای به‌سه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.