Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:25

لە‌سلێمانی 2 تۆمه‌تبار به‌بڕێک ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


مه‌فره‌زه‌كانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دوو تۆمه‌تباریان به‌بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد.
له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌  دادوه‌رو به‌دواداچون‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه‌ له‌ماڵێكدا له‌شاری‌ سلێمانی‌ سه‌رقاڵی‌ كێشانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر بون، شه‌وی‌ ڕابردوو مه‌فره‌زه‌كانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ توانیان هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا له‌جۆره‌كانی‌ كریستاڵ‌و هیرۆین‌و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ ماده‌كانیان پێ كێشابوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن:له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (د، ك، گ له‌دایكبوی‌ 1967) و (ش، ن، ر له‌دایكبوی‌ 1991) به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 14ی‌ مخدرات ‌و به‌بڕیاری‌  دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.