Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:06

سعوودیه‌ به‌شێوه‌ی کاتی هاتنه‌ناوه‌ی هاووڵاتییانی 20 وڵات بۆ وڵاته‌که‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ
کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی سعوودیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شتی هاتنی هاووڵاتییانی له‌ 20 وڵاته‌وه‌ بۆ ناو وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ئیداره‌ی ریاز به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شتی هاتنی هاووڵاتییانی 20 وڵاته‌وه‌ بۆ سعوودیه‌ قه‌ده‌غه‌كرد.

به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه‌، رێگه‌ به‌هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌ نادرێت بێنه‌ناو سعوودیه‌ كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی، ئه‌رژه‌نتین، ئیمارات، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا، ئیندۆنیزیا، ئیتاڵیا، پاكستان، به‌ریتانیا، توركیا، سوید، فه‌ڕه‌نسا، لوبنان، میسر، هیندستان، ژاپۆن، ئیرله‌ندا، به‌ڕازیل، پورتوگال، سویسرا و باشووری ئه‌فریقیاوه‌ دێن.

ئه‌م بڕیاره‌ هاووڵاتییانی سعوودیه‌، دیپلۆماتكار و پزیشك و خانه‌واده‌كانیان ناگرێته‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ له‌ كاتژمێر (18:00)ی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژی سێشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سعوودیه‌ تۆماركردنی 310 حاڵه‌تی نوێ تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌سی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگه‌یاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.