سەرچاوەیەکی فەرمیی تایبەت بە کوردستان تیڤی راگەیاند ڕۆژی سێشەممە ۲ی ۲ۍ ۲۰۲۱، لە لایەن سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ئومێد خۆشناو بە فەرمی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر کاندید کراوە .
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک بوو دوای کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە ۱٨.۱۱.۲۰۲۰ئەو پۆستە بە بەتاڵی مابووەوە و هێمن قادر جێگری پارێزگار، کاروباری پارێزگای بە وەکالەت بەڕێوەدەبرد .
ئومێد خۆشناو ماوەی دوو خولە ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە پەرلەمانی کوردستان . کوڕی شەهیدە و پێشتریش سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و هەروەها ڕۆژنامەنووس و میدیاکار بووە .
بڕیارە لەم ڕۆژانەدا ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆبوونەوەیەکدا دەنگ بۆ متمانەدان و پەسەندکردنی ئومێد خۆشناو بە پارێزگاری هەولێر بدات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.