هێزه‌كانی سووپای عێراق له سنووری قه‌زای مه‌خموور بۆردومانی مۆڵگه و بنكه‌كانی داعشیان له دامێنی چیای قه‌ره‌چوغ كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی به‌هۆی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش له چیای قه‌ره‌چوغ، هێزه‌كانی سووپای عێراق بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له مه‌خموور پێیڕاگه‌یاندین: دوای جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، سوپای عێراق گوندی عه‌لیه ڕه‌شی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمورى تۆپباران كرد.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان یۆردومانی چیای قه‌ره‌چوغیان كرد و تا ئێستاش گرژی و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامن.
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.