كازم حه‌مامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمهتگوازییهكان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یاند كه كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگر له ئاوی ھه‌رێمیی باشووری عێراق له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ھێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
كازم حه‌مامی له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: له ئاوی ھه‌رێمیی كه‌ناراوه‌كانی پارێزگای به‌سره باشووری عێراق، ھێرشێكی چه‌كداریی كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگر كه ناوی (بارق)ه و گوتی:ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ھێرشه‌كه‌ی تیایدا ئه‌نجامدراوه سه‌ربه كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆیه).
ناوبراو ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێنایه‌وه كه له مانگی رابردوودا و له ھه‌مان ناوچه‌كه، مینێكی ده‌ریایی كه به كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگردا لێكنداربوو، پووچهڵكرابووهیهوه.
ھه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای به‌نده‌ره‌كانی عێراق راگه‌یاند: ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ھێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی بۆسه‌ر كه‌شتییه نه‌وت ھهڵگرهكه تیایدا ئه‌نجامدراوه، له‌ژێر كۆنترۆڵی ھێزه‌كانی ده‌ریاوانیی عێراق و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره-دا، نییه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌نجامده‌رانی ھێرشه‌كه، بڕێك پاره و ژماره‌یه‌ك ئامێریان له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا بردووه و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ھه‌ڵاتوون، بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا بكات.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و كه‌شتییه نه‌وت ھهڵگرهی كه ھێرشه‌كه‌ی كراوه‌ته سه‌ر عێراقییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.