Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:38

پۆلیسی ئەڵمانیا رێگری لە هەزاران کۆچبەر دەکات

کوردستان TV
100%


 دەزگای لوتکە بۆ كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌: پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ساڵی ڕابردوودا ڕێگرییان لە زیاتر لە 5000 کۆچبەر کردووە کە هەوڵیان داوە لەڕێی یۆنانەوە بە پاسپۆرتی ساختە بگەنە ئەڵمانیا. وە لە ئێستادا ئەڵمانیا پلانی هەیە کە پۆلیسی زیاتر لە فڕۆکەخانەکاندا بڵاوبکاتەوە، لەپێناو ڕێگریگرتن لە گەیشتنی کۆچبەرانی نایاسایی.
بەپێی ووتەی پۆلیسی یۆنان و ئەڵمانیا 5200 کۆچبەر لە ساڵی ڕابردوودا ڕێگرییان لێکراوە لەوەی لە یۆنانەوە بچنە نێو وڵاتانی دیکەوە. وە زۆرێک لەو کەسانە پاسپۆرتی ساختە و ناسنامەی کەسانی دیکەیان بەکارهێناوە بۆ گەیشتن بە وڵاتانی دیکەی وەک بەلجیکا و نەمسا و فەرەنسا.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە ئێستادا 84 پۆلیسی ئەڵمانی لە یۆناندا دەستبەکار بوون لەژێر چاودێری فرۆنتێکس بۆ پارێزگاریکردن لە سنورەکانی ئەوروپا. وە بە تایبەتی لە دورگەکانی یۆنان و سنورەکانی یۆنان – تورکیادا کاردەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.