هه‌مام شه‌ماع،راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری ده‌ڵێت: بوودجه‌ی ئه‌مساڵ كاتی زیاتری ده‌وێت و ماوه‌ی گفتوگۆكان زیاتر ده‌بن.
هه‌مام شه‌ماع، له لێدوانێكیدا به ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی رایگه‌یاندووه، گفتوگۆكانی نێو بوودجه درێژ ده‌بن و گه‌یشتنه رێككه‌وتنی كۆتایش له‌م چه‌ند رۆژه نابێت و به‌لایه‌نی كه‌م دوو هه‌فته‌ی دیكه ده‌خاێنێ.
هه‌روه‌ها گوتی: بڕگه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بوودجه‌دا، گه‌وره نین و هه‌ندێك پڕۆژه‌ی ته‌واو نه‌كراو ده‌گرێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.