له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی چین، ده‌ستبه‌سه‌ر سێ هه‌زار ژه‌م ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنای ساخته‌دا گیرا كه بڕیاربوو بخرێته بازاڕه‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵیی چین "شینخوا" بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته، ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆسه‌ر باندێك ئه‌نجامداوه كه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ساخته‌بوون.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له په‌كین-ی پایته‌خت و ویلایه‌ته‌كانی جیانگسو و شانتونگ، ده‌ستبه‌سه‌ر سێ هه‌زار ژه‌م ڤاكسینی ساخته‌دا گیرا.
واپێشبینی ده‌كرێت كه بانده‌كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردووه‌وه، هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی ڤاكسینی ساخته‌یان دابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.