پۆلیسی سلێمانی لهراگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوه: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی بەمەبەستی كڕینی پێداویستی لەماڵ چۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە ، لهسهر راسپاردهی بهرێوهبهرای پۆلیس سەرجەم بنكەكانی پۆلیس لهسنورهكهدا راسپێردرا كە بەدواداچونی خێرا بكەن بۆ دۆزیینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو گومان خرایە سەر تۆمەتبارێك و توانرا هەمان ڕۆژ و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كامری كچەكەی هەڵگرتووەو دوای بێهۆشكردنی لە شوێنێك فڕێیداوە.
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی پۆلیس هاتووه: لە ئێستادا تۆمەتبار ( ش، أ ، ع )لەدایكبووی 1991 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .
لهكۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت: كچەكە پاش دۆزینەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەوەو لەئێستادا لە ژێر چاودێریدایەو چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.