عەبدولڕەحیم یوسف حەسەن کونسڵی شانشینی ئوردن لهههولێری پایتهخت رایدهگهێنێت:
میللەتی کورد بەدرێژایی مێژوو میللەتێکی شۆڕشگێڕ و قارەمان بووە، بەخوێن بەرگریان لەخاکی خۆیان کردووە، لە ڕوبەڕوبوونەوە و تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعشدا بینیمان پێشمەرگە و ڕۆڵەقارەمانەکانی ئەم میللەتە چ قوربانی و گیانفیدایەکیان بەخشی بۆ بەرگریکردن لەخاک و نیشتمانەکەیان .
ئهم وتانهی كونسوڵ لهمیانی پێشوازی پارێزگاری ههولێر بوو كهلهنوێنهری وڵاتانی ئوردنی كرد .
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە 2021.2.2، هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (عەبدولڕەحیم یوسف حەسەن) کونسڵی شانشینی ئوردن لە هەولێرکرد.
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر رایدهگهێنێت: لەسەرەتای دیدارەکەدا، دوای بەخێرهێنانی گەرمی کونسڵی شانشینی ئوردن لەلایەن پارێزگاری هەولێر، باس لەپەیوەندییەکانی هەردوولاکرا و تیشک خرایە سەر بارودۆخی ناوچەکە بەگشتیی و کوردستان بەتایبەتی و لەلایەن هەردولاوە تەئکید لەسەر پەرەپێدانی زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسڵی شانشینی ئوردن لەهەولێر خواست و ئاماژەی بەوەدا ئێوە لەماڵی خۆتانن، وەک پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکن لەگەڵتان و ئەوەش بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین، ئێمە هەمیشە لەگەڵ شانشینی ئوردن لە پەیوەندییەکی زۆر باشدابووینە و دۆستایەتی و برایەتیەکی تۆکمەیی مێژوویمان لەگەڵ یەکتردا هەیە.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكهن: كه دواترکونسڵی ئوردن لەهەولێر سوپاسی پارێزگاری هەولێر بەوەکالەتی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیکرا و تەئکیدی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی شانشینی ئوردن لە هەولێر کردەوە و ڕایگەیاند: "خۆم و هاوکارانم لە کونسڵخانە لەوماوەیەدا کە لەهەولێر كاردهكهین، هیچ کات هەستمان بەوەنەکردووە لەوڵاتی دووەمین، هەمیشە هەولێرمان بەماڵی خۆمان زانیوە، لەوێنەکاندا دەبینین کە هەولێری پایتەخت چ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش مایەی خۆشحاڵییە کە براکانمان بەو شێوەیە دەبینین، هیوادارین پیشکەوتوتربێت هەولێری پایتەخت.
ههروهها لهكۆبوونهوهكهدا عەبدولڕەحیم یوسف حەسەن کونسڵی شانشینی ئوردن رایگهیاند: میللەتی کورد بەدرێژایی مێژوو میللەتێکی شۆڕشگێڕ و قارەمان بووە، بەخوێن بەرگریان لەخاکی خۆیان کردووە، لە ڕوبەڕوبوونەوە و تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعشدا بینیمان پێشمەرگە و ڕۆڵەقارەمانەکانی ئەم میللەتە چ قوربانی و گیانفیدایەکیان بەخشی بۆ بەرگریکردن لەخاک و نیشتمانەکەیان.
کونسڵی ئوردن: قوربانی و گیانفیدایی پێشمهرگهبوو کهبووه هۆکاری تێکشکانی تیرۆرستانی داعش
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.