سوپای عێراق رایگه‌یاند كه چوار تیرۆریستی داعشی له پارێزگای دیاله رۆژھه‌ڵاتی عێراق، ده‌ستگیركردووه كه یه‌كێكیان خۆكوژبووه و پلانی دانابوو، خۆی له به‌غدای پایته‌خت بته‌قێنێته‌وه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی، شانه‌یه‌كی تیرۆریستییان له پارێزگای دیاله ھه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و به‌رپرس و ئه‌ندامانی شانه‌كه كه چوار كه‌س بوون، ده‌ستگیركراون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه یه‌كێك له ئه‌ندامانی شانه تیرۆریستییه‌كه، خۆكوژبووه كه پلانی دانابوو، خۆی له به‌غدا پایته‌خت بته‌قێنێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌وباره‌وه بخرێته‌ڕوو.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ده‌ستگیركراوه‌كان له میانی وه‌رگرتنی گوته‌كانیان، دانیان به‌وه‌داناوه كه فه‌رمانیان پێكرابوو ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق به‌تایبه‌تیش به‌غدای پایته‌خت، بشڵه‌ژێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.