Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:21

ڤیدیۆ .. کۆکا کۆلا تووشی کۆرۆنا ده‌بێت ؟

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاو ده‌ستی پێكراوه‌ ،تیایدا پشكنین بۆ سامپڵێكی خواردنه‌وه‌ی كۆكا كۆلا ده‌كرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌بێت.

ئه‌و كه‌سه‌ی پشكنینه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌، دوای ده‌ركه‌وتنی هێلێكی شين له‌سه‌ر ئامێری دۆزره‌وه‌كه‌ ده‌بینێ ده‌ڵێت: پشكنینی خواردنه‌وه‌ی كۆكاكۆلا پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو،ئه‌مه‌ باوه‌ر ناكرێت،نازانم چی بڵێم، ئه‌مه ‌شێتییه‌،هیچ نه‌بێ ئێستا زانیاریتان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ستكه‌وت.

به‌گوێره‌ی ئه‌م پشكنینه‌وه‌ بێت، ئه‌م كۆكاكۆلایه‌ تووشبووی كۆرۆنایه‌، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆكه‌، ئاژانسی فرانس پرێس په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای دروستكه‌ری ئامێری پشكنینه‌كه‌وه‌ ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه‌ فابیان لارۆ ،به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ گومان ناخاته‌ سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ئامێره‌كه‌مان،چونكه‌ ترشیی نێو خواردنه‌وه‌كه‌، زیان به‌ پێكهاته‌كانی ئامێره‌كه‌ ده‌گه‌ێنێ و كار ده‌كاته‌ سه‌ر پشكنینی ئه‌نجامه‌كه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.