Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:36

یەکێتیی ئەورووپا کودەتا سەربازییەکەی میانماری بەتوندی ئیدانە کرد

کوردستان TV
100%

یەکێتیی ئەورووپا کودەتا سەربازییەکەی میانماری بەتوندی ئیدانە کرد و داوای کرد سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

چارلس میشیل سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر‌ کودەتا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانماری به‌ توندی ئیدانه‌ كرد و داوای لە سوپای میانمار کرد ئەو ژمارە زۆرەی لە خەڵکی کە لە سەرانسەری وڵاتدا بە نایاسایی دەستگیرکراون ئازاد بکات.

گوتیشی پێویستە ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگیرێت و پرۆسەی دیموکراسیی سەرلەنوێ بنیاتبنرێتەوە، هه‌روه‌ها جۆزێپ بۆڕێڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەتوندی ئیدانەی کودەتاکەیان کردووە و رایگەیاندووە پێویستە ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان و دەستوور بگیرێت چونكه‌ گەلی میانمار دیموکراسی خوازن.

بۆڕێڵ گوتیشی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە میانمار بانگەشەکانی سوپای لەبارەی ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەدرۆخستەوە کە تیایدا پارتەکەی ئونگ سان سو چی دەسەڵاتدار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، لە وڵاتى میانمار لەلایەن سوپا و سوپاسالارى وڵاتەوە کودەتاى سەربازى ئەنجامدرا و سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەو وڵاتە (سان سوکى) دەستبەسەرکرا.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.